یه‌ك شه‌ممه‌ , 20 نیسان 2014

به‌په‌له‌ تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

imagesدوای هه‌شت مانگ له‌تێكچوونی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی‌و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌ڵمانیا، دووباره‌ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ هه‌رێم بڵاوده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد: دوو هه‌فته‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كورستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌  رونیكرده‌وه‌: به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی نیازیان هه‌یه‌ له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی‌و سه‌رۆك كۆماری عیراق ڕاسته‌وخۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ سلێمانی.

چاودێران پێيانوايه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی وه‌ك كارتێك بۆبانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لايه‌ن يه‌كێتيه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت و پێده‌چێت بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ری يه‌كێتی له‌ناوه‌ڕاستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تاڵه‌بانی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆكوردستان.

 

وەڵامێک بنووسە

Scroll To Top